Jwani
نهێنیەکانی جوانی
جوانی لە هەموو شتێک دایە، بەڵام لە ماڵپەڕی نهێنیەکانی جوانی من باسی جوانی پێست و قژ دەکەم. باسی چارەسەرە سروشتیەکان دەکەم کە لە مەتبەخی هەموو ماڵێک دەست دەکەوێت و هەروەها بەرهەمە باشەکان کە لە بازاڕ دا هەیە. من زۆربەی کاتم سەیری ڤیدیۆی ماکیاژ و پاراستن و جوانکاری پێست و قژ دەکەم، و لە هەموو ئەم بەرهەمانە کە هەلی تاقی کردنەوەیانم هەیە، من تەنیا لەسەر 25%یان دەنووسم. بڕوای تەواوم بەو بەرهەمانە هەیە کە لەسەریان دەنووسم. لە هەموو شتێک زیاتر گرینگی بە جوانکاری و پاراستنی پێست دەدەم و زۆرتریش لەسەر ئەمە دەنووسم. هەڵبەت لەسەر ماکیاژ و لەشساغی و لەشجوانی ئافرەتانیش دەنووسم. ئێوە چۆن بیر دەکەنەوە و بیر و راتان چۆنە؟ بۆ دەربڕینی رای خۆتان لەسەر نووسینەکانی من، دەتوانن کۆمێنت دانێن یا لە لاپەڕەی فەیسبووکەکەم هەر بە ناوی نهێنیەکانی جوانی یا خود هەر لەسەر ئەم ماڵپەڕە ماسێجم بۆ بنێرن. وەڵامی هەموان دەدەمەوە. سپاس، جوانی
Category
Website
Address
Irbil
Alerts
Be the first to know and let us send you an email when Jwani posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.