Roshna laser

Roshna laser

Share

Laiser hair removal

28/02/2026

سڵاو و رێز
بە پێویستمان زانی ڕونکردنەوەیەک بۆ خەڵکی شەقڵاوەی خۆشەویست بخەینە ڕوو
سەبارەت بە داخستنی کلینیکەکەمان ،
لە دوای ئەوەی ساڵێک و چوار مانگ کلینیکەکەمان لە خزمەت خەڵکی شەقڵاوە و دەوروو بەری دابووین بە باشترین و هەرزانترین شێوە خزمەتی چارەخوازانمان کردووە ، بەڵام بەداخەوە لە سەرەتایی مانگی (١٢) لیژنەی بەدواداچون لە سەندیکای پزیشکان هەڵسان بە داخستنی شوێنەکەمان بە بیانووی ئەوەی دکتۆری پسپۆڕ لە دوو شوێن نۆرینگەی تایبەتی هەیە ، کە ئەمەش هیچ ئەسڵ و ئەساسی نیە و تەنها بەهانەیەکە بۆ داخستن و لەکەدار کردنی کلینیکەکەمان ، بە بەڵگەی تەواو بۆمان دەرکەوتووە کە تەنها مەرامێکی کەسیە و هیچیتر ، دوا بە دوای ئەوەی لە ڕێگەی چەندین لایەنی پەیوەندیدار هەوڵماندا چارەسەری ئەو بابەتە بکرێت بەڵام هیچ لایەنێک ئامادە نەبوو وەکو پێویست بێتە سەر خەت ، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی من وەکو کوڕە شەهیدێک بە داخبم کە ٣٠ ساڵ باوکم خزمەتی ئەو شارە و گەلی کوردی کردووە ئێستا بەو شێوەیە وەڵامان بدرێتەوە ،
ئێمە خۆمان بە حەق ئەزانین و تاکو چەرەسەری ئەو کێشەیە نەکرێت لە حەقی خۆمان خۆش نابین و سکالای یاسایی لە دژی سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوون لە سەندیکای پزیشکان ئەگرینە بەر وە هەر سەنتەر و کەسێکیش لە دوای ئەو کارەوە بێت توشی لێپێچینەوەی یاسایی ئەکەین ، لە کاتێکی گونجاو ئەو بابەتە لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ئەخەینە ڕوو ،
خوا پشتیوان بێت بە زووتریان کات کلینیکەکەمان ئەکرێتەوە و ئێوەی خۆشەویست ئاگادار ئەکەینەوە وە لە پێشوتر باشتر لە خزمەتان ئەبین .

28/12/2025

.avin shaqlawa clinic
بۆجوانکاری و نەخۆشیەکانی پێست
ناونیشان :شەقڵاوەـ سەرمەیدان تەنیشت نەخۆشخانەی شەقڵاوە

Want your business to be the top-listed Beauty Salon in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Website

Address


Erbil
Irbil
44001