Dr.sayaclinic
کلینیکی د.سایە بۆ نەخۆشیەکانی پێست و جوانکاری و لەیزەر
08/10/2026
لەگەڵ هاتنی وەرزی پایزدا بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە، نەخۆشییەکانی پێست، بەتایبەتی ئەکزیما، گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و چالاکتر دەبن.
دوو جۆری سەرەکیی ئەکزیما هەن کە لە پاییزدا گۆڕانکارییان بەسەردا دێت: ئەکزیمای وشک زیاتر لە منداڵاندا باوە، ئەکزیمای چەور زیاتر لە گەنجان و کەسانی پێگەیشتوودا دەردەکەوێت.
✅ ئەکزیمای وشک
ئەکزیمای وشک لە منداڵاندا بە خورانێکی زۆر لە روومەت و دەموچاویدا دەستپێدەکات و دواتر بۆ ژێر ئانیشک و رانەکان دەگوازرێتەوە، ئەم جۆرە لە پاییز و زستاندا بەهۆی کەمیی شێ و بەکارهێنانی ئامێری گەرمکەرەوە، خراپتر دەبێت.
بۆ خۆپاراستن، بەردەوام شێدارکەرەوە بەکاربهێندرێت، ماوەی خۆشووشتن کورت بێت و ئاوی شلەتێن بەکاربهێندرێت، راستەوخۆ دوای خۆشووشتن کرێمی شێدارکەرەوە بۆ دەموچاو و جەستە بەکاربهێندرێت، پۆشینی جلوبەرگی لۆکە و دوورکەوتنەوە لە خوری یارمەتیدەرە، چونکە خوری پێست وشک دەکاتەوە و دەبێتە هۆی خوران.
✅ ئەکزیمای چەور
ئەکزیمای چەور بە شێوەیەکی جیاواز لە پاییزدا گۆڕانی بەسەردا دێت، کەمیی تیشکی خۆر، سەرما و فشاری دەروونی دەبنە هۆی کۆبوونەوەی چەوری و دروستبوونی قەتماخە لە پێستی سەر، دەوروبەری لووت، نێو ریش و هەندێکجار پێستی سەر سنگ.
بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەم جۆرە ئەکزیماییە، پێویستە ئەو کەسانە زیاتر خۆیان بشۆن، بەلایەنی کەمەوە هەفتەی سێ جار، هەروەها دەبێت جلوبەرگی خوری لەبەرنەکەن، چونکە دەبێتە هۆی خوران و هەوکردنی پێست.
د. سایە سامی
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری
24/09/2026
ڕێککاری لێو بە شێوەیەکی سروشتی
23/09/2026
فیڵەری لێو بە باشترین فیڵەری ڕووسی
ڕێککاری بەشی خوارەوەی ڕووخسار 💉💉💉
*دروستکردنی ئێسکی شەویلگە بەبێ تێکدانی شێوەو ناسکی خانمەکە
*جیاکردنەوەی دەمووچاو لە مل و گەردن بۆ کەمکردنەوەی غەبغەبە
*گەڕانەوەی تووندوتۆڵی بۆ بەشی خوارەوەی دەمووچاو
02/09/2026
21/08/2026
بەشداریکردن لە ماستەرکلاسی مارتینێکس لە بواری جوانکاری پێست و تازەترین تەکنەلۆجیا لە بەرهەمهێنانی فیڵەر و سکین بووستەر
07/08/2026
جوانترینەکان هەمیشە لە کلینیکی د.سایە بەدەست بێنە
💥💥💥💥💥💥💥💥💥💥
Telephone
Website
Address
شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود،سەنتەری B&R, بەردەم پردی کۆبانێ/٠٧٧٠١٣٨٢٥٩١
As Sulaymaniyah
Alerts
Be the first to know and let us send you an email when Dr.sayaclinic posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.